وەرزش

سسکامۆسکۆ لە بازلی بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ھەردوو یانەی سسکامۆسکۆ و بازل ڕووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بازل بە گۆڵێگ پێشکەوتن و ئەو تایمەیان بە سودی خۆیان یەکلاکردەوە.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، سسکامۆسکۆ توانیان دوو گۆڵ تۆماربکەن و یارییەکە بە سودی خۆیان یەکلابکەنەوە، ئەنجامی یارییەکەش (٢-١)کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش سسکامۆسکۆ بە شەش خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، بازلیش بە شەش خاڵ و یە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمی مۆمەلەکەیدایە.


‌‌‌
11/1/2017 2:43:09 AM
Print Friendly and PDF