وەرزش

ھیگواین یوڤی لە داوی سپۆرتینگ رزگار کرد



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی یوڤانتوس رووبەڕووی یانەی سپۆرتینگ بوویەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە، سپۆرتینگ توانیان لە خولەکی ١٩دا لە ڕیگای برۆنۆ سیزار گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و ئەو تایمە بە سودی خۆیان کۆتایی پئ بھێنن.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، گۆنزالۆ ھیگواین لە خولەکی ٧٨دا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یوڤی تۆمارکردەوە یانەکەی لە شکست و داوی سپۆرتینگ رزگار کرد، یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش یوڤی بە حەوت خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەلەکەیدایە، سپۆرتینگیش بە چوار خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەلەکەیدایە.


‌‌‌
11/1/2017 1:50:36 AM
Print Friendly and PDF