وەرزش

بایرن میونخ بە زەحمەت لە سێلتیکی بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بایرن میونخ و سێڵتیک بەیەک گەیشتن.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بایرن میونخ توانیان لە خولەکی ٢٢دا لە ڕێگای کۆمان  گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و ئەو تایمە  بە سودی خۆیان یەکلا بکەنەوە.

تایمی دووەمی یارییەکە، سێڵتیک توانیان  لە خولەکی ٧٤دا لە ڕێگای جیریگۆر گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکەن، دواتر بایرن میونشن لە خولەکی ٧٧دا توانیان گۆڵی دووەم و سەرکەوتن لە ڕێگای یاریزان چاڤی مارتێنزەوە تۆماربکەن و یارییەکەش، بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە سودی بایرین میونخ کۆتایی ھات

بەو ئەنجامەش بایرین میونخ بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەلەکەیدایە، سێڵتیکیش بە سئ خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەلەکەیدایە


‌‌‌
11/1/2017 1:42:01 AM
Print Friendly and PDF