وەرزش

کاراباگ ئەتلەتیکۆمەدریدی بە یەکسانبوون ناچار کرد و خستیە دۆخێکی خراپترەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید میوانداری کاراباگ بوویەوە.

ئەنجامی یارییەکەش، بە گۆڵێک بۆ ھەردوو یانە کۆتایی ھات.

بەو یەکسانبوونەش سەرکەوتنی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یارییەکانی تردا قورستر بوو، بۆ قۆناغی داھاتوو دەبێت 
لە ڕۆما و چێڵسی بباتەوە، لە ھەمان کاتدا ئەو دوو یانەیە نەتوانن لە کاراباگ ببەنەوە.

بەو ئەنجامەش ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی سئ خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەلەکەیدایە و کاراباگیش بە دوو خاڵ لە پلەی چوارەمی کۆمەڵەکەیدایە.


‌‌‌
11/1/2017 1:34:21 AM
Print Friendly and PDF