وەرزش

رۆما لە چێڵسی بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ڕۆما میوانداری یانەی چێڵسی کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، ڕۆما باشتر دەرکەوتن و توانیان دوو گۆڵ لە ڕێگای یاریزان شەعراوییەوە تۆماربکەن و ئەو تایمە بە سودی خۆیان کۆتایی پێبھێنن.

تایمی دووەمی یارییەکە، رۆما توانیان گۆڵی سێیەم و سەرکەوتن لە ڕێگای پیرۆتیەوە تۆماربکەن و سئ خاڵی یارییەکە بە دەست بھێنن، یارییەکەش بە ئەنجامی سئ گۆڵی بئ بەرانبەر لە سودی رۆما کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش رۆما بە کۆکردنەوەی ھەشت خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیدایە، چێڵسیش بە حەوت خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیدایە.


‌‌‌
11/1/2017 1:19:29 AM
Print Friendly and PDF