وەرزش

پاریس سان جێرمان گۆڵبارانی ئەندەرلەختی کرد و کۆرزاواش ھاتریکی تۆمارکرد



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی پاریس سان جێرمان ڕووبەڕوی یانەی ئەندەرلەختی بوویەوە .

تایمی یەکەمی یارییەکە، پاریس سان جێرمان لە خولەکی ٣٠ و ٤٥دا توانیان دوو گۆڵ لە ڕێگای ڤێراتی و نێیمارەوە تۆماربکەن، ئەو تایمە کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، پاریس سان جێرمان باشتر دەرکەوتنەوە و لە ڕێگای یاریزان کۆرزاوا ھاتریکی تۆمارکرد. یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بئ وەڵام لە سودی پاریس سان جێرمان کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش پاریس سان جێرمان خاڵەکانی گەیاندە ١٢ خاڵ و لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیدایە، یانەی ئەندەرلەختیش ھیچ خاڵیکی نییە و  لە کۆتایی کۆمەلەکەیدایە.


‌‌‌
11/1/2017 1:12:26 AM
Print Friendly and PDF