وەرزش

مانچستەر یونایتد برینەکانی بەنفیکای قوڵتر کردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری یانەی بەنفیکای پرتوگالی کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، مانچستەر لێدانێکی سزایان بۆ ئەژمارکرا، بەڵام مارسیال سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی، دواتر ماتیچ توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات بۆ شەیتانە سورەکان، ئەو تایمە کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، مانچستەر لێدانێکی سزای تری بۆ ئەژمار کراو و دالی بیلند گۆڵی پئ تۆمارکرد، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بئ وەڵام لە سودی کوڕانی مۆرینھۆ کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش مانچستەریونایتد بە کۆکرکردنەوەی ١٢ خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەلەکەیدا، بەنفیکاش ھیچ خاڵیکی نییە و لە پلەی کۆتایی کۆمەڵەکەیدایە.


‌‌‌
11/1/2017 1:07:18 AM
Print Friendly and PDF