هەواڵ

سلێمانی ... دەست بەسەر بڕێک گۆشت دا دەگیرێت


بزاڤ پرێس:

لە دوو رۆژی رابردوودا، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێک گۆشتی نەشیاو بۆ خواردندا دەگرن و سەرۆکی لیژنەکانیش رایدەگەیەنێت رەوانەی بەرێوەبەرایەتی ڤێتەنەری سلێمانی کراوە بۆ لەناوبردن.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: پاش وەرگرتنی زانیاری لە ھەبوونی ئەو گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی پشکنینی تەندروستی-یان بۆ ناکرێت لەلایەن لیژنەی باڵا و بە ھاوکاری بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە دەست بەسەر بڕێک گۆشتی ئاژەڵ و ئەو پێداویستیانەی بۆ کارکردن بەکار دەھێنرێت، گیرا".


ووتیشی: پێشتر گۆشتفرۆشی شەقام و شارێکان ئاگادار کراونەتەوە لە دوبارە نەکردنەوەی ئەوکارە، و بەپێچەوانەوە رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە، بۆیە ئێستا ئەم گۆشتفرۆشە پەراوی یاسایی بۆ دەکرێتەوە و رووبەرووی یاسا دەبێتەوە"

راشیگەیاند:گۆشتە دەست بەسەردا گیراوەکە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی، و پێداویستیەکانی کارکردن لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانەوە، لەناودەبرێن".


‌‌‌
10/31/2017 1:19:23 PM
Print Friendly and PDF