هەواڵ

مەلا بەختیار: ڕۆژێک پێش ڕیفراندۆم، پێداگیریمان لەوە کرد ریفراندۆمەکە نەکرێت‌و بەدیلەکە قبوڵ بکرێت


بزاڤ پرێس:

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،لە وتارێکیدا نوسیەتی"  لەسەر گرنگیی قبوڵکردنی بەدیلەکەی ئەمەریکا و بەریتانیا و کۆماری ئیسلامی ئێران ‌و تورکیا. تەنانەت ھەتا دواکۆبوونەوەی رۆژی (٢٤ ی ئەیلول) ڕۆژێک پێش ڕیفراندۆم، پێداگیریمان لەوە کرد کە بەگشتی ریفراندۆمەکە نەکرێت‌و بەدیلەکە قبوڵ بکرێت، یان ھیچ نەبێت لە کەرکوک‌و ناوچە کێشەلەسەرەکان ئەنجامنەدرێت".

دەشڵێت: سەرکردایەتی یەکێتی ‌و مەکتەبی سیاسی جگە لەو پەیامە، ھیچ بڕیارێکی تریان بە وەفدی گفتوگۆی یەکێتی نەدابوو، ھەتا ھەڵوێستێکی ترمان لە کۆبوونەوەکاندا، بۆ کشانەوە لە ریفراندۆم، ھەبوایە. بەڵکو لەکۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی لە(٢٣ی ئەیلول) لە ھەولێر، کە بەپێشنیاری بەندە بەپەلە رێکخراو (١٢) ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، بۆئەوە بوو کە بیرخەرەوە (مژکرە)یەک بدەینە پارتی ‌و سوربوونی یەکێتی لەسەر قبوڵکردنی بەدیلەکە رابگەیەنین، ھەتا وەکو بەڵگەنامە لامان بێ، بەداخەوە کە خرایە دەنگەوە، بە جیاوازی (١) دەنگ پێشنیارەکە، وەکو نوسراو، سەرینەگرت. بەڵام بەقسە، بۆچونەکەمان بەئامادەبونی یەکگرتوی ئیسلامی، لەگەڵ پارتی و بارزانی، خستەڕوو".

ووتیشی"  (٣١ی ئابی ١٩٩٦)ە. ھەموو دونیا دەزانێت، لەسەر ئەوەی ئێران پشتیوانیکردنی یەکلایەنەی بزوتنەوەی ئیسلامی‌و پارتی لەساڵی (١٩٩٣)وە ھەتا (١٩٩٦) گۆڕی بە راگرتنی ھاوسەنگی لایەنە کوردستانیەکان‌و پشتیوانی یەکێتیشیان کرد ھەتا ھاوسەنگیەکە تێکنەچێ، دۆخەکە وایلێھات، شەڕێکی لۆکاڵی لە باڵەکایەتی بەس بوو، بە بروسکەی رەسمیی بەرێز مەسعود بەرزانی، سوپای عێراق ھات ھەولێری پایتەختی کوردستانی داگیرکردو سوپای عێراق‌و ھێزی پارتی پێکەوە، شەڕی یەکێتییان کرد.".

ئاماژەشی بەوەکردووە، ریفراندۆم، پاساوێکی گەورە بوو، بۆ عێراق‌و دەوڵەتانی ئیقلیمی، ھەموو ئەو مەرام‌و ترسانەی لەئەزمونی دیموکراسی باشوری کوردستان ھەیانبوو، بەزەبری عەسکەری‌و پیلانی ھاوبەش، بیسەپێنن. کەھەرگیز نەدەبوو ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، ئەم پاساوەیان بدەینە دەست. بەتایبەتی بەرێز بارزانی. چونکە باش باش دەیزانی‌و ئەزمونیشی زۆر بوو، ئەم حکومەتانە چۆن بیردەکەنەوە لەبەرامبەر ریفراندۆم‌و مافی چارەی خۆنوسین. راستەوخۆ خۆشیان پێیانگوتین کە ھەرگیز ریفراندۆمیان قبوڵ نییەو توندیش دەبن".


‌‌‌
10/31/2017 1:16:08 PM
Print Friendly and PDF