هەواڵ

ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌


بزاڤ پرێس:

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنداروێکدا، داوا لە ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دەکات، ڕێ لەو ھەوڵی ئاژاوەگێڕی و توندوتیژییە بگرن کە دەیانەوێ سەقامگیریی ھەرێمی وکردستان تێک بدەن.


دەقی راگەیێنداروەکە:
دیارە ئەمشەو لە چەند شوێنێک لە ھەرێمی کوردستان، ھەوڵی ئاژاوەگێڕی و توندوتیژی ڕووی داوە، کە بووەتە مایەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی ھاووڵاتیان. داوا لە ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دەکەین کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن و ڕێگە نەدەن ھیچ کردەوەیەکی نەخوازراو ڕوو بدات و، ڕێگری لە ھەر دەستدرێژییەک بۆ سەر بارەگا حیزبییەکان و ناوەندە حکوومی و سیاسییەکان بکەن.

وا دیارە دەستێکی ئاژاوەگێڕ ھەیە دەیەوێت ئاژاوەگێڕی و توندوتیژی بکات کە بە توندی ئیدانەی دەکەین و ھۆشداریش دەدەین ھەر کەسێک ئاژاوەگێڕی و توندتیژی ئەنجام بدات، بە توندی سزای یاسایی دەدرێت. ھەروەھا داوا لە ھاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و ھێمنی بپارێزن، ھەموو ھاوکاری و ھەماھەنگییەکیش لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکاندا بکەن.

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
٢٩/١٠/٢٠١٧


‌‌‌
10/30/2017 12:03:15 AM
Print Friendly and PDF