هەواڵ

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکێکی بڵاوکردەوە


بزاڤ پرێس:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی نوێنەرایەتی و کونسوڵی وڵاتانی ئەمەریکا و ئەوروپا دەکات و دەڵێت: پاراستنی ژیانی سەرجەم پەرلەمانتاران و رۆژنامەنوسان و فەرمانبەرانی پەرلەمان دەخاتە ئەستۆی ئەو لایەن و گروپانەی، کە ھانی توندوتیژیی دەدەن.

دەقی پەیامەکە

پەیامێکی بەپەلە لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە

بۆ نوێنەرایەتی و کونسوڵی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادیی رۆژنامەنوسی.
بە داخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵێ بەڵتەجی و کەسانی تێکدەر، دور لە ھەمو بەھایەکی مرۆیی و بە ھاندانی حیزبیی ھێرشیان کردە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و بەبێ ھیچ رێگرییەکی ھێزە ئەمنییەکان، پەلاماریی پەرلەمانتاران و رۆژنامەنوسانیاندا، بەھەمو لایەکی رادەگەیەنین ژیانی سەرجەم پەرلەمانتاران و رۆژنامەنوسان و فەرمانبەرانی پەرلەمان لە ئەستۆی ئەو لایەن و گروپانەیە، کە ھانی توندوتیژیی دەدەن و دەیانەوێ شکۆی یاسا و روی ھەرێمەکەمان ھێندەی تر لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان لەکەدار بکەن و ھەمو پەیوەندییەکانمان دەخەینەگەڕ، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی لەم رەفتارە نا مەدەنی و نا دیموکراتییانە ئاگادار بکەینەوە.

د. یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٩-١٠-٢٠١٧


‌‌‌
10/29/2017 11:45:48 PM
Print Friendly and PDF