هەواڵ

ئەبوبەکر ھەڵەدنی دەستی لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو کێشایەوە


بزاڤ پرێس:

ئەبوبەکر ھەڵەدنی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: من سەربازێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانم کە لە بەرەی ئیسڵاحدایە.

ئەبوبەکر ھەڵەدنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: لە ھەڵبژاردنێکدا بەھزاد زێباری بە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو و بەھاد عەبدولڕەحمان بە جێگری سەرۆکی فراکسۆن و کەژاڵ ھادی بە بڕیاردەری سەرۆکی فراکسیۆن ھەڵبژێردرا.

وتیشی، ئەمە بەشێکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ناو یەکگرتوودا تاقە و توانای زۆری تیایە بۆ سەکردایەتی کردن، بۆیە ئەو برا و خوشکانەی لە فراکسیۆندان توانا و لێھاتوویی ئەوەیان تێدایە کە ئەو پۆستە بەرێوەبەرن.

ھەڵەدنی ئاماژەی بەوەشکرد،" لایەنێکی تری پەیوەندی بە خۆمەوە ھەیە کە ماندوێتی و شەکەتی خۆمە ".

ئەوەشی خستەڕوو،" من سەربازێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانم کە لە بەرەی ئیسڵاحدایە، ئەم ھێزە ئیسڵاحخوازییە پڕیەتی لە تاقە و توانا کە نەک ھەرێمی کوردستان بەڵکو لە توانایدایە دوو ھەرێمی کوردستانی پێ بەڕێوەبەری "


‌‌‌
10/29/2017 3:25:15 PM
Print Friendly and PDF