وەرزش

بەرشەلۆنە لە ئەتلەتیک بلباوی بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەیارییەکانی ھەفتەی ١٠ی خولی یانەکانی ئیسپانیادا یانەی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگا و ھاندەرانی بووە میوانی یانەی ئەتلەتیک بلباو.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بەرشە لە خولەکی ٣٦دا توانیان لە ڕێگای لیونێل مێسی گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و ئەو تایمە بە سودی خۆیان یەکلابکەنەوە.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا یانەی ئەتلەتیک بلباو باشتر دەرکەوت و چەندین ھێرشی مەترسی داری خستە سەر گۆڵی بەرشەلۆنە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، دواتر  لە ھێرشێکی ھەڵگەراوەدا و لەدوا خولەکدا پاولینیۆ گۆڵی دوەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد و یاریەکەش ھەر بەو ئەنجامە و بە دوو گۆلی بێ بەرنبەر لە سودی بەرشەلۆنە کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامە بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بۆ لە ١٠ یاریی نۆیەم بردنەوەی بەدەستھێناو بە ٢٨ خاڵ بەتەنھا لە پێشەنگدا مایەوە، میسیش بە ١٢ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.


‌‌‌
10/29/2017 12:03:52 AM
Print Friendly and PDF