وەرزش

بە دوو گۆڵی ھیگواین کلاسیکۆ بە سودی یوڤی دژی میلان یەکلابوویەوە



بزاڤ پرێس: محه‌مه‌د حاجى 

لەیارییەکی ھەفتەی ١١ی خولی یانەکانی ئیتاڵیا، لە یاریی کلاسیکۆدا، یانەی میلان لەسەر یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، یوڤی لە ڕێگای ھیگواینەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکردو ئەو تایمە کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، جارێکی تر لە خولەکی ٦٣دا ھیگواین گۆڵی دووەم و دووەمی خۆی تۆمارکرد بۆ یوڤی سئ خاڵی گرنگی بۆ یوڤی بە دەست ھێنا، یارییەکەش بە دوو گۆڵی بئ بەرانبەر لە سودی یوڤی یەکلابوویەوە.

بەو ئەنجامەش یۆڤانتۆس بە ٢٨ خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی بۆ پێشەنگی خولەکە سەرکەوت و میلانیش بە ١٦ خاڵ لە پلەی ھەشتەمدایە.


‌‌‌
10/28/2017 10:10:52 PM
Print Friendly and PDF