وەرزش

بە گۆڵێکی ھازارد چێڵسی لە بۆرنمۆسی بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لە درێژەی یارییەکانی ھەفتەی دەیەمی خولی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی  رووبەڕووی یانەی بۆرنمۆسی بوویەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بە سپێتیی و بە بئ گۆڵ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکە، لە خولەکی ٥١دا یاریزان ھازارد گۆڵی یەکەم و بردنەوەی بۆ چێڵسی بە دەستھێنا، سئ خالی یارییەکەیان بە سودی خۆیان یەکلاکردەوە.

بەو ئەنجامەش چێڵسی  خاڵەکانی گەیاندە ١٩ خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پێش یانەی ئارسناڵدایە، بۆرنمۆسیش بە حەوت خاڵ لە چلەی ١٩ی ریزبەندییەکەدایە.


‌‌‌
10/28/2017 9:41:27 PM
Print Friendly and PDF