وەرزش

لیڤەرپوڵ بە ئاسانی لە ھادیرسفڵد تاونی بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

 لە یارییەکی ھەفتەی ١٠ی خولی ئینگلیزیدا، ھەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ھادیرسفڵد تاون، رووبەڕووی یەکتربوونەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە،  ناوبژیوان پەناڵتێکی بۆ لیڤەرپوڵ ئەژمارکردوو محەمەد سەڵاح سەرکەوتوو نەبوو لە ئەنجامدانی، ئەو تایمە بە بئ گۆڵ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، لیڤەرپوڵ توانیان سئ گۆڵ تۆماربکەن و یارییەکە بە سودی خۆیان یەکلابکەنەوە.

بەو ئەنجامەش لیڤەرپوڵ خاڵەکانی گەیاندە ١٣ خاڵ و لە پلەی نۆیەمدایە، ھادیرسفڵد تاونیش بە کۆکردنەوەی ١٢خاڵ لە پلەی ١١ی ریزبەندییەکەدایە.


‌‌‌
10/28/2017 7:13:28 PM
Print Friendly and PDF