هەواڵ

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم: پێویستە عێراق ھێرشەکانی رابگرێت


بزاڤ پرێس:

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھێرشێکی ڕاستەوخۆیان کردووەتە سەر پێگەکانی پێشمەرگە لە باکوری ڕۆژئاوای موسڵ.


دەقی ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
کاتژمێر ١٢:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھیزەکانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی قارەمانانە بەرپەرچی ھێرشەکانی سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی سوپای پاسدارانی ئێرانیان دایەوە و لە ئاکامدا ٣ تانک و ٥ ھامڤی و ١ باجەری دوژمن تێکشکان.

ھیزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبیی ئیرانی بە چەکی ئەمریکی وەکو ھامڤی و تانکی قورس و ئۆتۆمبیلی باجەری سەربازی بەردەوامن لە ھێرش بۆ سەر  پێشمەرگە. ئەمە پیشێلکردنی ئاشکرای دەستووری عێراقە، کە بە بەکارھینانی ھێز چارەسەری کێشە سیاسییەکان دەکات. ئیمە بە توندی ئیدانەی ئەو سنووربەزاندنە سەربازییانەی عێراق دەکەین. کۆمەڵگای نیودەوڵەتی دەبوایە دوو حەفتە لەمەوبەر ھەڵسوکەوتە خراپەکانی عێراقی ئیدانە کردبا. ئەمە ھەندێک لە ناوچە ئارامەکانی ولاتیشی تیک داوە و زیاتر لە ١٥٠,٠٠٠ کەس ئاوارە بوونە و مەترسیی بۆ ئاسایش دروست کردووە.

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧


‌‌‌
10/26/2017 4:23:40 PM
Print Friendly and PDF