هەواڵ

حکومەتی ھەرێم ٥٣٠ بیرە نەوتی لەدەستداوە


بزاڤ پرێس:

غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و ووزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە '' ، زیاتر لە ٥٣٥ بیرە نەوتی کەوتووەتە دەست حکوومەتی عێراقییەوە، بەو ھۆیەوە ئاستی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان زۆر کەمی کردووە و لە ٨٠٠ ھەزار بەرمیلەوە بۆ ٢٠٠ ھەزار دابەزیوە، بەو بڕەش ناتوانین بەشی بەرھەمە ناوخۆییەکانیشی لێ دابین بکەین".

راشیگەیاندووە: بە ھۆی ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاستی ھەناردەکردنی نەوتی زۆر کەمی کردووە و داھاتی فڕۆکەخانە و دەروازەکانیشی لەدەستداوە، بەو ھۆیەوە توانای دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی نییە، ئەو گوتی: "کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان توانای دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی نەبێت و مووچە نادرێت، پێویستە داوا لە بەغدا بکەین بۆ دابینکردنی مووچە بە پێی دەستوور".
دەشڵێت:پێشتر چەندین یاداشت و داواکاری بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئاراستەی حکومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە، بەڵام وەڵامی داواکارییەکاینان نەدراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا دەکات چیتر داواکارییەکانیان ئاراستەی حکوومەتی ناوەندی بکەن و لە رێگەی ئەوانەوە پێداویستییەکانی شاری سلێمانی دابین بکەن".


‌‌‌
10/26/2017 3:43:10 PM
Print Friendly and PDF