هەواڵ

سلێمانی ... برێکی زۆر خواردەمەنی لەناو دەبرێت


بزاڤ پرێس:

بەھۆی بەسەرچوونی ماوەی بەکارھێنان و نەشیاوی لەرووی تەندروستی یەوە، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر خۆراکی تورکی دا دەگرێت 

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە ئەنجامی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە ھاوبەشەکان، لیژنەی پشکنینی کۆگا و عەمبارەکانی خواردەمەنی، لە عەمبارەکانی کۆمپانیای بیدفوودی تورکی دەست بەسەر برێکی زۆر خواردەمەنی ترشیات و زەیتوون و دۆشاوی تەماتە دا گرتووە".

ووتیشی: ئەو خۆراک و ماددانەی دەستی بەسەردا گیراوە زیاتر لە تۆنێک و سەدو پەنجا کیلۆگرامە و کە پێک دێن لە ( تۆنێک و ٥٠ کیلۆ ترشیات، ٤٠ کیلۆ زەیتوون و ٥٠ کیلۆ دۆشاوی تەماتە) کە سەرجەمیان ماوەی بەکارھێنان و خواردنیان بەسەرچووە".

ئاماژەی بە ئەوەشکرد، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربە لیژە ھاوبەشەکان لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو دەبرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر بەخاوەنی کۆمپانیاکە دەگیرێتەبەر".





‌‌‌
10/26/2017 3:27:11 PM
Print Friendly and PDF