وەرزش

جامی ئینگلتەرا: وێستهام لە تۆتنهامى برده‌وه‌و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لە قۆناغی ١٦ی جامی پیشەگەریی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنھام لە یاریگای ویمبڵی میوانداری یانەی وێستھامی کرد.


یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی وێستھام کۆتایھات، گۆڵەکانی تۆتنھام یاریزان سیسۆکۆ و دێلی ئالی تۆماریان کرد لە خولەکەکانی ٦ و ٣٧ ، سێ گۆلەکەی وێستھام لە خولەکەکانی ٥٥ و ٦٠ و ٧٠ تۆمار کران لەلایەن یاریزانان ئایۆ دوو گۆڵ و ئەنگێلۆ ئەگبۆنا .

بەم ئەنجامەش یانەی وێستهام سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی پیشەگەری ئینگلتەرا.


‌‌‌
10/26/2017 1:18:56 AM
Print Friendly and PDF