وەرزش

جامی ئینگلتەرا: چێڵسی لە ئیڤەرتۆنی بردەوە




لە قۆناغی ١٦ی جامی پیشەگەریی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئیڤەرتۆنی کرد.

ئەنجامی یارییەکە، چێلسی توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئیڤەرتۆن بباتەوە، گۆڵەکانی چێلسی لە خولەکەکانی ٢٦ و٩٠ تۆمارکران لە رێگەی یاریزانان رۆدیگێر و ویلیان، گۆڵەکەی ئیڤەرتۆن یاریزان دۆمنسک لۆرێن لە خولەکی ٩٢ تۆماری کرد .

بەم ئەنجامەش یانەی چێلسی سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی پیشەگەری ئینگلتەرا.


‌‌‌
10/26/2017 12:42:46 AM
Print Friendly and PDF