وەرزش

میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتێنکی گەورەی تۆمارکرد



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەیارییەکی ھەفتەی ١٠ی خولی یانەکانی ئیتاڵیادا یانەی میلان بووە میوانی یانەی کیێڤۆ ڤیرۆنا.

ئەنجامی یارییەکە، بە چوار گۆڵ بەرانبەر گۆڵیک لە سودی میلان کۆتایی ھات، گۆڵەکان لە خولەکەکانی ٣٦ سوسۆ گۆڵێک و ٤٢ سیزار بە ھەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد، ٥٥ کالھانگۆلۆ، ٦٤دا نیکۆلا کالینیچ، تاکە گۆڵەکەی کێڤۆڤیرۆنا لە خولەکی ٦١ لە ڕێگای بێرسا تۆمارکرا.

بەو ئەنجامە میلان بەکۆکردنەوەی ١٦ خاڵ بۆ پلەی ھەشتەمی ریزبەندی سەرکەوت و کیێڤۆ ڤیرۆناش خاوەنی ١٥ خاڵە.


‌‌‌
10/26/2017 12:26:46 AM
Print Friendly and PDF