هەواڵ

عەلی حەمە ساڵح: ھەرێمی کوردستان لەبەردەم تەقینەوەی جەماوەریدایە


بزاڤ پرێس: 

پەرلەمانتارێکی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت، ھەرێمی کوردستان لەبەردەم قەیرانێکی قوڵ و تەقینەوەی جەماوەریدایە.

عەلی حەمە ساڵح،  پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی" بە لێکۆڵینەوەو تێگەیشتن لە دۆخی سیاسی و ئابوری و بەڕێوەبردن و پەیوندییەکانی ھەرێم و بەغدا، ھەرێمی کوردستان لەبەردەم قەیرانێکی قوڵ و تەقینەوەی جەماوەریدایە".

دەشڵێت: حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەھیچ شێوەیەک توانای دابینکردنی موچەی نیە، بەرپرسانی باڵای پارتی و یەکێتیش ئامادەنین بەشێک لە ئەو پارانە دەربکەن، کە ساڵانی ڕابردرو بردویانە، حکومەتی عێراقیش ئامادەنیە موچە بنێرێت، بەمەش پێدانی موچەی دەوەستێت، لە سەرەتای مانگی ئایندەوە ناڕەزایی دەستپێدەکات، ئەگەر چارەسەر نەکرێت تەقینەوەی گەورەی جەماوەری ڕوودەدات".

ووتیشی: سێ ڕێگا ھەیە بۆ چارەسەر
١- ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت و دروستکردنی حکومەتێکی کاتی، لە خەڵکی شارەزای نیشتیمانپەروەر، دانوستان لەگەڵ بەغدا بکات. ّّ
٢- بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بە دابینکردنی دوو ملیار دۆلار لەو پارانەی لە ڕابردوو بردویانە موچەی چوار مانگ دابینبکەن. 
٣-ئەو ھێزانەی دەرەوەی ئەنجومەنی ڕیفراندۆم، ئاراستەو ڕێکخەری ناڕەزاییەکان بن، لەبری تەقینەوەی جەماوەری بیگۆڕن بۆ ھێزی گۆڕانکاری".

راشیگەیاندووە: بەرھەمی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی ١٥٠ ھەزار بەرمیل کەمدەبێتەوە، بەھیچ شێوەیەک پێداویستیەکانی خەڵک دابین ناکات".


‌‌‌
10/25/2017 9:19:48 PM
Print Friendly and PDF