ئەمریکا پێشوازی لە راگەیەندراوی حکومەتی ھەرێم دەکات
بزاڤ پرێس:
ھیدز ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئێمە پێشوازی لەبڕیارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین".
ووتیشی: پێویستە روبەڕووبونەوە سەربازییەکان و پێکدادانی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزە عیراقییەکان بەزووترین کات بوەستێنرێت".
راشیگەیاند: یەکێکی تر لە بڕیارەکانی ھەرێم دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانە لەنێوان ھەرێم و بەغدا، ئەو گفتوگۆیانەش ھەنگاوێکە بەرەو ھێوربوونەوەی دۆخەکە".
جێگەی ئاماژەپێکردنە، حکومەتی ھەرێم سڕکردنی ئەنجامی گشتپرسی راگەیاند".
|