هەواڵ

ئاری ھەرسین: ڕێفراندۆم سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا


بزاڤ پرێس:

ئەندامێکی پەڕلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی پارتی، رایدەگەیەنێت. ئەنجامەکانی ئەم ڕێفراندۆم لەگۆڕ نانرێت و ھەتا ھەتایە ئەمێنێت

ئاری ھەرسین، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی پارتی لە وتارێکیدا لە بزاڤ پرێس بڵاوکراوەتەوە نوسیەتی"  ڕێفراندۆم سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا. ھۆکاری سەرەکی و تاکە ھۆکاری ئەم وەزعە ناھەموارەی کە ئێستا لە ئارادایە، تەنیا و تەنیا نەبوونی یەکڕیزیمان بوو لە پڕۆسەی ڕێفراندۆمدا. ھەروەک سەردەمی میرنشینەکانی ڕابوردوو، دوژمن ئەمجارەش خاڵی لاوازی ئێمەی دۆزیەوە و لەوێوە لێیداین.... کە ئەوەش خاڵی لێکترازان و دووبەرەکی بوو".

دەشڵێت:حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکیدا بە بەرواری ٢٠١٧/١٠/٢٤ پێشنیاری سڕکردنی ئاکامەکانی ڕیفراندۆم دەکات. لەم ساتەوەختە ھەستیارە تاریکەدا، ئازایانەترین و حەکیمانەترین بڕیار خواردنەوەی ئەم جامە ژەھرەیە. بۆیە دەستخۆشی لەو پێشنیارە دەکەین و پێویستە ھەموو لایەنە سیاسیەکان پشتیوانی لێ بکەن. لەئێستادا ھیچ ڕێگەچارەیەک بە ئەندازەی ئەم پێشنیارە عاقڵانە نیە".

نوسیشیەتی" ئەنجامەکانی ئەم ڕێفراندۆم لەگۆڕ نانرێت و ھەتا ھەتایە ئەمێنێت".


‌‌‌
10/25/2017 1:11:24 PM
Print Friendly and PDF