وەرزش

جامی شای ئیسپانیا: بەرشە لە ڕیاڵ مۆرسیای بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لە یاری چوونی قۆناغی ٣٢ ی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ریال مۆرسیا.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بەرشە لە خولەکی ٤٤دا لە ڕێگای ئەلکاسێر گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، ئەو تایمە بە سودی بەرشە کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، بەرشە جارێکی تر توانیان دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی ٥٢ و ٥٦دا تۆماربکەن لە ڕێگای یاریزانان: جیرارد دیلۆفیۆ و خوسیە ئەرناییز، یارییەکەش بە ئەنجامی سئ گۆڵی بئ بەرانبەر لە سودی بەرشەلۆنە کۆتایی ھات.


‌‌‌
10/25/2017 1:38:49 AM
Print Friendly and PDF