هەواڵ

فراکسیۆنی پارتی: ھیچ لایەنێک بۆی نییە بەبێ گەڕانەوە بۆ حکوومەتی ھەرێم مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات


بزاڤ پرێس:

لە کۆبونەوەی نائاساییی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا بڕیار درا، داوا لە حکوومەت بکرێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق بکرێت.

زیاد کاکە ڕەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی راگەیاند: 'ئەمڕۆ بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی واژۆمان کرد بۆ ئەوەی حکوومەت داواکاریی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ بکات، من لەگەڵ ئەوە نەبووم ماوە بۆ حکوومەت دیاری بکرێت، تا داواکارییەکان جێبەجێ بکرێت، بۆیە کە واژۆم کرد، نووسیم بەبێ دیاریکردنی ماوە، چونکە ئەوە کاری ئەنجوومەن نییە ماوە بۆ حکوومەت دابنێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان".

ووتیشی: 'ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە بەبێ گەڕانەوە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات، ئەمەش بە ڕاشکاوانە بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتراوە، لە کوردستان حزبی سیاسی ھەیە، سەرکردایەتیی سیاسی ھەیە، ناکرێت لەسەر ئەوانەوە باز بدرێت و بچنە بەغداد".


‌‌‌
10/24/2017 5:43:16 PM
Print Friendly and PDF