هەواڵ

ھۆشیار عەبدوڵڵا: چارەسەر ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمانە


بزاڤ پرێس:

ھۆشیار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لە نوسینێکیدا لە بزاڤ پرێس بڵاوکراوەتەوە نوسیەتی" چارە ھەڵوەشاندنەوەی ئەم پەرلەمان و حکومەتەیە
"درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان فڕێدانیی پەتیی ڕزگاریە بۆ ئەو دەسەڵاتە سیاسە شکستخواردوە کارەساتھێنە ، پیلانێکە بۆ مانەوەی دۆخەکە وەکخۆی ، مانەوەی سیاسە فاشیلەکان وەک خۆیان ، بەردەوامیدانە بە دزی و تاڵانیی".

دەشڵێت: خاڵی ٤ ی بەیاننامە ٧ خاڵیەکەی گۆڕان ، کە کاک نەوشیروان بەدەستی خۆی نوسیبوی ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان بو ، ئێستا ئەبێ گۆڕان کار بۆ حەلکرنی پەرلەمان و ھەڵوەشاندنەوەی ئەو حکومەتە بکا ، ئەوکاتەش دەتوانرێ حکومەتیی رزگاری نیشتمانیی بۆ ماوەی شەش مانگ دابمەزرێ".

ووتیشی: بانگەشەکردن بۆ دامەزراندنیی حکومەتیی ڕزگاری نیشتیمانیی بێ ھەڵوەشاندەوی دەزگا ناشەرعیەکان بانگەشەیەکی پوچە".

دەشڵێت: حکومەتیی ڕزگاری نیشتمانیی یا ئینتیقالیی لە غیابیی شەرعیەتیی دامەزراوەکان دروستئەبێ ، لە دۆخێکیی نائاساییدا ئەرکیی ئاساییکردنەوەی دۆخ و گێرانەوەی شەرعیەت ئەبێ نەوشیروان مستەفا چونکە لە زانستی سیاسی شارەزا بو بەخۆڕایی داوای ھەڵوەشانەوەی پەرلەمانیی نەکردبو ، بیرمە ئەوکات لەناو گۆڕانیش ھەبون ڕەخنەی ئەوەیان لە بەیاننامەکە ھەبوو کە نە ئەبو داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بکا ، لەبەرامبەر ئەوڕەخنەیە دەیگوت ، ئەوانە نازانن قۆناغیی ڕزگاری نیشتمانیی چیە و ناشزانن ئەو جۆرە لە حکومەت چیە و چۆنە".

لە کۆتایشدا نوسیەتی" ئاخر زۆر نامەعقول ئەبێ بڵێیی درێژکردنەوە کودەتایە ، پاشان بڕۆی مامەڵە لەگەڵ دۆخێک یا پەرلەمانێک بکەی کە بە کودەتا درێژکراوەتەوە .کەواتە چارەسەر ھەڵوەشانەوەی ئەم پەرلەمان و حکومەتەی ئێستایە".


‌‌‌
10/24/2017 4:09:30 PM
Print Friendly and PDF