هەواڵ

فراکسیۆنی یەکگرتوو داوای ھەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم دەکات


بزاڤ پرێس:

ئەبوبکر ھەڵەدەنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەوان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بەشداری دەکەن دەنگ دەدەن بە درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستان لەسێ تا شەش مانگ".

وتیشی: ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەئێستادا ئەستەمە، چونکە دۆخی کوردستان لەبار نییە، لەبارەی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێمیش وتی: ئەوان وەک یەکگرتوو لەگەڵ ئەوەدان کە پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەڵبوەشێتەوە چونکە بە قازانجی خەڵکی کوردستانە".


‌‌‌
10/24/2017 1:04:31 PM
Print Friendly and PDF