وەرزش

کاڤانی نەیھێشت پاریس سان جێرمان لە کلاسیکۆی فەرەنسا شکست بھێنێت



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لە یارییەکانی خولی پلە یەکی فەرەنسا و لە ھەفتەی نۆیەمدا، یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگا و ھاندەرانی ڕووبەرووی یانەی مارسیلیا بوویەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە، لە خولەکی ١٦دا لویس گۆستاڤۆ گۆڵی یەکەمی بۆ مارسیلیا تۆمارکرد، دواتر و لە خولەکی ٣٣دا نێیمار گۆڵی یەکسانبوونی بۆ پاریس سان جێرمان تۆمارکردەوە، ئەو تایمە بە گۆڵێک بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٧٨دا فۆرلان تۆفین گۆڵی دووەمی تۆمارکرد بۆ مارسیلیا، دواتر لە خولەکی ٨٧دا ناوبژیوان کاری سوری بە رووی نێیماردا بەرزکردەوەو بەدوایدا کارتی سوری پپێدا و لە یارییەکە بێبەشی کرد.

دواتر لە خولەکی ٩٣دا کاڤانی گۆڵی دووەم و یەکسانبوونی تۆمارکرد بۆ پاریس و یانەکەی لە شکستی کلاسیکۆ رزگار کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش پاریس سان جێرمان خاڵەکانی گەیاندە ٢٦ خاڵ و لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەدایە، مارسیلیاش بە کۆکردنەوەی ١٨ خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.


‌‌‌
10/23/2017 12:33:45 AM
Print Friendly and PDF