وەرزش

ڕیاڵ مەدرید بە ئاسانی لە ئیباری بردەوە



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی 

لەیارییەکی ھەفتەی نۆیەمی خولی یانەکانی ئیسپانیادا، یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی ئیباری کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە، لە خولەکی ١٨دا پاولۆ ئۆلیڤێرا یاریزانی ئیبار بە ھەڵە گۆڵێگی لە خۆیان تۆمارکرد و ریاڵی پێشخست، دواتر  لە خولەکی ٢٨دا ئەسێنسیۆ گۆڵی دووەمی بۆ ڕیاڵ تۆمارکردو ئەو تایمە بە دوو گۆڵی بئ وەڵام لە سودی شاھانە کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکە، لە خولەکی ٨٢دا مارسیلۆ گۆڵی سێیەمی بۆ ڕیاڵ تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی سئ گۆڵی بئ وەڵام لە سودی کوڕانی زیزۆ کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٢٠ خاڵ  و سەرکەوت بۆ پلەی سێیەم، ئیباریش بە حەوت خاڵ لە پلەی ١٦ی ریزبەندییەکەدایە.


‌‌‌
10/22/2017 11:58:06 PM
Print Friendly and PDF