هەواڵ

بزوتنەوەی گۆران: سەرۆکی ھەرێم و جێگرەکەی ھیچ شەرعییەتێکیان نیە


بزاڤ پرێس:

 د. شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان،لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی و بڕیارەکانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانی خستەڕوو.

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان:

• سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگرەکەی ھیچ شەرعییەتێکیان نیە و پێویستە دەستبەرداری پۆستەکانیان بن

• یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەڵبوەشێتەوە و دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم نەمێنێ و سیستمی پەرلەمانی بچەسپێ

• کابینەی ھەشتی حکومەتی ھەرێم دەستلەکاربکێشێتەوە و لە جێگەیدا حکومەتێکی رزگاریی نیشتمانی دەستبکات بە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ

• حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی خەڵکی کورستان

• سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنەکان لە ھەوڵدایە بۆ دانیشتنی پەرلەمان و دەربازکردنی گەلەکەمان لەو دۆخە مەترسیدارە

• ئەنجومەنی باڵای سیاسی کوردستان ھیچ شەرعییەتێکیان نیە و دەیانەوێ خۆیان بکەن بە جێگرەوەی دامەزراوە شەرعییەکانی ھەرێم

• داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین پەلامارەکانی بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی کوردستان رابگرێ و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروستبکات بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتوانی ناوچەکانی دوز و کەرکوک و خانەقین و جەلەولا و شەنگال و شێخان و زوممار و مەخمور ناوچەکانی تر

• ئیدانەی ھەر دەستدرێژییەک دەکەین بۆسەر موڵک و ماڵ و ژیانی ھاوڵاتیان و پێویستە دەستدرێژیکاران رادەستی دادگا بکرێن


‌‌‌
10/22/2017 10:01:41 PM
Print Friendly and PDF