هەمەڕەنگ

بۆدایکان: تائێستا بەم شێوەیە منداڵەکانتان ئازاد کردوە؟


ممند قادر

لە ولایەتی تەکساسی ئەمەریکا سەنتەرێکی منداڵان کراوەتەوە بۆ منداڵی تەمەن دوو ھەفتە تاکو ھەشت مانگ کە منداڵەکان لەناو ئاودا ڕادەگرن بەھۆی چوپێک کە لەسەریان دەکەن بۆ ماوەی٢٥ خولەک لەناو حەوزی ئاوەکەدا بە ئازادی جوڵەی تەواو دەکەن و دەست و قاچیان بە ھەموو لایەدا دەجوڵێن.

ئەم جوڵەو مەلەیە زۆر بەسودە بۆ منداڵی تەمەن خوار یەک ساڵ لە زوو پێگرتن و گەشەی خێرا و نوستنی بە ئارام و جوڵەی خوێن و جوانی پێست.

دوای مەلە کردنەکە بۆ ماوەی ٣٥ خولەک مەساج بە منداڵەکان دەکرێت تاکو پێست و دەمارەکان بە تەواوی بجوڵێنن و توشی سڕ بوون نەبێت.
ئەو سەنتەرە لە دەیان جێگای ئەو ولایەتەدا بنکەی کردۆتەوە لەلایەن پزیشکەکانەوە پشتیوانی دەکرێت.


‌‌‌
9/14/2017 10:08:28 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ