هەواڵ

‌کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا


بزاڤ پرێس:

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: لەناوچەی تبج سەربەناحییەی گوڵاڵە لەکاتێکدا ئاسایشی گەرمیان بازگەی کاتیان دانابوو ئۆتۆمبێلێک لەجۆری سەنی لەکارمەندێکی ئاسایش دەدات بەناوی (شکار محەمەد عیزەدین) لە دایکبووی ١٩٩٥ دانیشتووی قەزای کەلار، پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژارلە کەلار گیانی لەدەستدا".

ووتیشی" لە ئێستاشدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە پیشەی پێشمەرگەیە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٢٤ی ھاتووچۆبەندکراوە".


‌‌‌
9/14/2017 10:05:36 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ