هەواڵ

بڕێکی زۆر شەربەتی تینوو لەناوبرا


بزاڤ پرێس:

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەئەنجامی پشکنین و سەردانە بەردەوامەکانی لیژنەی کۆگاکانەوە، لە کۆگاکایەکی عەمبارکردنی کاڵاوشمەک، زیاتر لە ٨٨٠  کیس شەربەتی (تینوو)ی ماوەبەسەرچوو ئاشکرا کراوە.

ووتیشی" بەھۆی زوو لاچوون و سڕینەوەی بەرواری دروستکرن و ماوەبەسەرچوونی، شەربەتەکە نمونەکەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی پشکنینی بۆ کراوە، ئەنجامی پشکنینەکە دەریخستووە بەھۆی بەسەرچوونی ماوەکەیەوە بەھای خۆراکی لەدەست داوە و شیاوی بەکار ھێنان نییە".

راشیگەیاند" پێشتر خاوەنەکەی ئاگادار کراوەتەوە کە شەربەتە گوماناویەکە نەفرۆشێت تا ئەنجامی پشکنینی کیمایی بۆ دەکرێت، دوای ئەنجامەکە لەلایەن خاوەنەکەیەوە بە سەرپەرشتیکردنی لیژنە ھاوبەشەکانەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراوە". 


‌‌‌
9/14/2017 10:01:50 AM
Print Friendly and PDF