هەواڵ

ئاری ھەرسین: رێگە نادەین سیناریۆی ١٩٧٥ دوبارەبێتەوە


بزاڤ پرێس:

ئاری ھەرسین،پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی لە پەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت" ئێمە رێگە نادەین سیناریۆی ١٩٧٥ دوبارەبێتەوە، لەساڵی ١٩٧٥ ئەمریکا لەگەڵ شای ئێران فێڵیان لەمەلا مستەفا کرد ئەمجارە ئەمریکا ھەمان فێڵ لەکوڕی مەلا مستەفا ناکات".

راشیگەیاند" مەسعود بارزانی ھیچ بەڵێنێکی زارەکی قبوڵ نیە ئەگەر بەڵێنێک ھەیە دەبێت بەشاھیدی نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا و کۆنگرێس واژوی بکەن و لەراگەیاندنەکان بڵاویبکەنەوە ئەکرێت ریفراندۆم دوابخرێت".


‌‌‌
9/14/2017 9:47:03 AM
Print Friendly and PDF