هەواڵ

وەفدێکی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد


بزاڤ پرێس:

سەرەتای ھەفتەی داھاتوو وەفدێکی ھەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا دەکەن و جارێکی تر لەگەڵ ھاوپەیمانی نیشتیمانی عێراق دانوستانەکان دەستپێدەکەنەوە.

عەبدوڵا زەیدی بەرپرسی دۆسییەی کورد لەناو ھاوپەیمانی نیشتیمانی کە زۆرینەی ھێز و لایەنە شیعەکانی عێراق لەخۆدەگرێت  رایگەیان: لەلایەن فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمەوە بە تەلەفۆن پەیوەندییان پێوەکراوە لەگەڵ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم رێککەوتون لەسەر دیاریکردنی سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بۆ سەردانی وەفدی کورد بۆ بەغدا و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان".

ووتیشی"  ھیوادارین  دانوستانەکانی ئەمجارە ببێتە ھۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا‌و کاریگەری ھەبێت لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سازدانی ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان".


‌‌‌
9/14/2017 9:33:17 AM
Print Friendly and PDF