هەواڵ

پاسپۆرتی گه‌رمیان لە ئەمڕۆوە بە سیستمێكی نوێ كار ده‌كات ‌


بزاڤ پرێس ، میلاد جلال 

ئه‌مڕۆ  سێ شەمە 12ی ئه‌یلوول ، نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/2 له‌ گه‌رمیان، به‌ سیستمی نوێی ده‌رهێنانی پاسپۆرت ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.

 رائد فازڵ ئیبراهیم ، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/2 له‌ گه‌رمیان ، بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:" ئه‌م سیسته‌مه‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگ كاری تێداكراوه‌و پێنج ئه‌فسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت خولی تایبه‌تیان بینیوه‌".

رائد فازڵ ووتیشی "سیسته‌مه‌كه‌ بۆ چارەسەرکردنی ئه‌و كێشانه‌یه‌ كه‌له‌ سیسته‌می پێشوودا هه‌بوو، له‌مه‌ودوا هاوڵاتی له‌ده‌ره‌وه‌ وێنه‌ ناگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد:" له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا ئۆفه‌ری ئۆنلاین چالاك ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان فۆرمی زانیارییه‌ كه‌سێتییه‌كان له‌ماڵه‌وه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌".


‌‌‌
9/12/2017 12:37:39 PM
Print Friendly and PDF