هەواڵ

سلێمانی ... منداڵێک گیانی لە دەستدا


بزاڤ پرێس:

لەئەنجامی روخانی خانوویەک لەگەڕەکی ئەلبانەکانی بەکرەجۆ لەشاری سلێمانی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵان گیانی لەدەستدا .

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٧ ، لەئەنجامی ڕوخانی سەقفی خانوویەک لەگەڕەکی ئەلبانەکانی بەکرەجۆ لە شاری سلێمانی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵان گیانی لەدەستدا".

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند" دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس تەرمی منداڵەکە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری لەشاری سلێمانی و منداڵەکە تەمەنی ٤ ساڵە و ناوی ( ە،ە،ڕ ) ".

ئاماژەشی بەوەکرد،لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە".


‌‌‌
9/10/2017 10:57:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ