هەواڵ

یوسف محەمەد: ڕیفراندۆم لە ئێستادا ھەرێم بەرەو نائارامی دەبات و شەڕی بەرژەوەندی وڵاتان دێنێتە کوردستانەوە


بزاڤ پرێس:

د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ باڵوێز و کونسوڵی ئیتاڵیا، لەکوردستان و عێراق کۆبۆوە و رایگەیاند: دەبوو پرسی ڕیفراندۆم لە ناو پەرلەماندا نوێنەرانی خەڵک بڕیاریان لەبارەوە بدایەو یاسایەکی تایبەتیان بۆ دەربکردایە، بۆیە لە ئیستادا ڕیفراندۆم داھاتوی ناوچەکەمان بەرەو نائارامی دەباتگ.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند" ڕیفراندۆم لە ئێستادا، ھەرێم، بەرەو ئارامی دەبات و کێشەکانمان بە ئیقلیمی دەکات و شەڕی بەرژەوەندی وڵاتان دێنێتە ھەرێمی کوردستان. لە ئێستاشدا سەرەتای ئەو کێشانە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەرکەوتووە".


‌‌‌
9/10/2017 8:14:04 PM
Print Friendly and PDF