هەواڵ

مەحمود سەنگاوی سکاڵا لەسەر ئومێد خۆشناو تۆماردەکات


بزاڤ پرێس:

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رەتیکردەوە چەکی ئەڵمانیی فرۆشتبێت، ووتیشی"شانازی دەکات ئەگەر چەکی بە پەکەکە دابێت، لە رابردوودا چەکێکی قەناسم بە دیاری داوەتە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە".

مەحمود سەنگاوی  راشیگەیاند" سکاڵا لەسەر ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان تۆماردەکەم".

جێگەی ئاماژەپێکردنە،ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو ئەڵمانیا بۆ شەڕی دژی داعش چەکی میلانی دایە پێشمەرگە و مەحمود سەنگاویش بەشێک لەو چەکانەی گلداوەتەوە و فرۆشتویەتیە ئەو لایەنەی کە لەلیستی رەشی ئەڵمانیادایە".


‌‌‌
9/10/2017 7:51:44 PM
Print Friendly and PDF