هەواڵ

ئومێد خۆشناو بۆ مەحمود سەنگاوی: لە شەڕی داعشدا جەلەولا و سەعدیە و دوزت دایە دەستی حەشد


بزاڤ پرێس:

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان وەڵامی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەداتەوەو دەڵێت:٣١ـی ئاب وەڵامێکی گونجاو بوو بۆ ئەو ڕووداوانەی کە لە تەمووزی ١٩٩٦ ھاتە ئاراوە کاتێک کە ھێزی پاسداریان بۆ کۆمەڵکوژی ئاوارەکانی ڕۆژھەڵات و تۆپبارانکردنی حزبەکانی ڕۆژھەڵات ھێنایە کوردستان". 

ووتیشی" ھەر لە دوای ئەوە لە١٦ـی ئابی ١٩٩٦ کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان خەریکی ئاھەنگی پەنجاساڵە و یۆبیلی زێڕینی خۆی بوو، خۆت و ھاوبیرەکانت بە ھاوکاریی پاسداران و تۆپخانە و کاتیۆشاکانی ئێران ھێرشی سەرتاسەریتان لەدژی پارتی دەست پێکرد و بەوەیش نەوەستان ھێزتان بردە ناو خاکی ئێران و لە شنۆ و کێلەشین لەپشتەوە خەنجەرتان لە پارتی دا و پەلاماری کوردستانتان دا".

راشیگەیاندووە" بە سەنگاوی دەڵێین پەلەی ڕەش کامەیە؟ ئایا مەدرسەی دوو شەش ھیچ مەجالی ھێشتووەتەوە پەلەی ڕەش بۆ خەڵکی تر بمێنێت؟ بیرتان دێت لە ١٩٨٨ بە پێش ھێزی پاسدار کەوتن بۆ کەرکووک و بیانووتان دایە دەست بەعسییەکان بۆ ئەوەی ئەنفال لە دژی گەرمیان دەست پێ بکەن".

دەشڵێت" شەخسی تۆ دەستت لە زۆر لەو ڕووداوانە ھەبووە کە کارەساتی بۆ گەلی کوردستان خوڵقاندووە. لە شەڕی داعشدا بە ئاسانی جەلەولا و سەعدیە و دوزتان دایە دەستی حەشد، دەفەرموون بڕۆن بزانن دەتوانن لێیان وەربگرنەوە و حەشد دەربکەن. تۆ ناپاکیت لەگەڵ پێشمەرگە و ھاوپەیمانانیش کردووە، وڵاتی ئەڵمانیا کە بۆ شەڕی داعش چەکی میلانی دایە پێشمەرگە، بەشێکی ئەو چەکانەت گل دایەوە و فرۆشتتە ئەو لایەنەی کە لە لیستی ڕەشی ئەڵمانیایە و بە تیرۆریست ناسراوە. ئەوە بووە ھۆی نیگەرانیی ئەڵمانیەکان کە دۆست و ھاوپەیمانی پێشمەرگە بوون".

لە کۆتایشدا نوسیەتی" زۆر شتی تریش ھەیە ئەگەر حەزتان لێیە بڵاوی دەکەینەوە بۆ ئەوەی خەڵک باشتر لە مەعدەنت بگات و چیتر موزایدە و زێدەڕۆیی نەکەی. 
لە بەر خەڵکی نا دوو شەش و تێکۆشەری ناو یەکێتی و موراعاتکردنیان ئەو ڤیدیۆیە بڵاو ناکەینەوە کە پێشان دەدات چۆن بەر لە ٣١ـی ئاب پاسدارتان ھێناوەتە کوردستان و سەر ھێزەکانی ڕۆژھەڵات. ئەگەر حەزت لە بینینی ڤیدیۆکەیە دەتوانی بێیت و سەیری بکەی".


‌‌‌
9/9/2017 6:09:50 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ