وەرزش

لیڤانتی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریاڵی بە یەکسانبوون ناچار کرد



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی

 لەیارییەکی ھەفتەی سێیەمی خولی یانەکانی ئیسپانیادا میوانداری یانەی لیڤانتی .


تایمی یەکەمی یارییەکە، لیڤانتی توانیان لە خولەکی ١١دا لە ڕێگای یاریزان لڤا گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، دواتر ڕیاڵ فشیارن خستە سەر گۆڵی لیڤانتی و توانیان لە خولەکی ٣٥دا لە ڕێگای لۆکاسەوە گۆڵی یەکسانبوو تۆماربکەنەوەو بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ ھەردوو  کۆتایی ھات.


تایمی دووەمی یارییەکە، ھەردوو یانە چەن ھەلێکی گۆڵکردنیان لە دەستداو نەیانتوانی سەرکەوتوو بن لە ھەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتر، یارییەکەش بە ئەنجامی (١-١) کۆتایی ھات.


بەو ئەنجامەش لیڤانتی کۆی خاڵەکانی گەیاندە چوار خاڵ و لە پلەی حەوتەمدایە، ڕیاڵ مەدریدیش کۆی خاڵەکانی گەیاندە چوار خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پێش لیڤانتیەوەیە و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەکەدایە.


‌‌‌
9/9/2017 4:31:13 PM
Print Friendly and PDF