وەرزش

ئەرجەنتین لە یاریگاو ھاندەرانیدا بەرانبەر فەنزویلا یەکسانبوو



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی

لە یارییەکانی گەڕی ١٦ی پاڵاوتنی کیشوەری ئەمەریکای باشور بۆ گەیشتن بەمۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگاو ھاندەرانیدا بەرانبەر فەنزویلا یەکسانبوو. 

تایمی یەکەمی یارییەکە،  بە سپێتی و بە بئ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی ھات.

تایمی دووەمی یارییەکە فەنزویلا توانیان لە خولەکی ٥١دا لە ڕێگای موریلۆ گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، دواتر تانگۆ توانیان لە ڕێگای ئیکاردی لە خولەکی ٥٤دا گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکەن، یارییەکەش تا کۆتایی بە ئەنجامی (١-١) کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش ئەرجەنتین کۆدی خاڵەکانی گەیاندە ٢٤ خاڵ لە پەلی پێنجەمدایە بە جیاوازی گۆڵ لە دوای پیرۆیەوەیە، فەنزویلاش خاڵەکانی گەیاندە ٨ خاڵ لە پەلی ١٠یەم   کۆتایی ڕیزبەندیەکەدایە.


‌‌‌
9/6/2017 5:39:46 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ