وەرزش

چیلی بە بۆلیڤیا دۆڕا



بزاڤ پرێس: محەمەد حاجی

لە یارییەکانی گەڕی ١٦ی پاڵاوتنی کیشوەری ئەمەریکای باشور بۆ گەیشتن بەمۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ھەڵبژاردەی چیلی ڕووبەڕووی ھەلبژاردەی بۆلیڤیا بوویەوە.

تایمی یەکەمی یارییەکە، بە سپێتی و بەبئ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمی یارییەکەدا، بۆلیڤیا لە خولەکی ٥٩دا لە ڕێگای ئارسی گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، یارییەکەش تا کۆتایی بەو ئەنجامە لە سودی بۆلیڤیا کۆتایی ھات.

ئەنجامی یارییەکەش، بە گۆڵێکی بئ بەرانبەر بە سودی بۆلیڤیا کۆتایی ھات.

بەو ئەنجامەش بۆلیڤیا کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٣خال و لە پلەی نۆیەمدایە، چیلیش خاڵەکانی گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتوو بە ٢٣ خاڵ دابەزییە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکە.


‌‌‌
9/6/2017 2:46:08 AM
Print Friendly and PDF