هەواڵ

ئومێد خۆشناو بۆ شاناز ئیبراھیم : ٣١ی ئاب لای من پیرۆزە پیرۆز


بزاڤ پرێس: ژوری ھەواڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت" ڕووی دەمم لە شاناز شەرمەزار و عادل بە موراد نەگەیشتووە و دەڵێم: شەرەفمەند دەبم لەو جەژنە، ئێوە پیرۆزبای ٣١ی ئاب لەمن بکەن، چونکە لای من پیرۆزە پیرۆز.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەڵامی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەداتە لەبارەی ٣١ی ئابەوەو نوسیەتی" ئەرێ دەزانی دوو ٣١ی ئاب ھێشتا ناکات بە ٦٤کەو؟ ھەرچەند ئێستا لەقۆناغێکین دەخوازێ ھەموو جیاوازەکانمان لەکەوانەیەک کۆبکەینەوە ئەویش(سەربەخۆی)یە.
بەڵام چی بکەین، شانازە بێ شانازیەکان و عادلە نا مورادەکانی زەمەنی سەر لێشوان وئاواتخوازانی سەرکزی، ناچارمان دەکەن لێیان بێنە قسە".

دەشڵێت:ئەوەی ئێستا من دەیڵێم، بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە یەکێتی و یەکێتیە سەر بەرزەکان نییە، تەنھا وەڵامێکە بۆشانازێک کە ھیچ شانازیەکی لە نێو یەکێتی نییە ونەماوە، لەماوەی ڕابردووشدا، ئەگەرچی یەکێتیە نیشتمانپەروەرەکان ئازایانە وەڵامیاندایەوە و پلەیان لێی سەندەوە".

نوسیشیەتی" ئەم عەمید شانازە بندیوارە، کە خۆی و لەتیف رەشیدی مێردی، بە نەشتەر کەوتوونەتە گیانی زامداری ئەم خەڵک و خاکە و ھەموو خەون و خەیاڵیان، بزنس و گەندەڵیە، خەیاڵیان لای ئەو کۆشک و باڵەخانە و بەرژەوەندییە ئابوریانەیە لە بەغدا و شوێنەکانی تر، کە دەترسن لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی ئەوێیان، بکەوێتە مەترسیەوە".

راشیگەیاندووە" ھیچ دەمێک حازرنیم، ئاستی خۆم ھێندە دابەزێنم و لەگەڵ کەسانی وەک شاناز گفتوگۆ بکەم، بەڵام ئەگەر شاناز لەخۆی ڕادەبینێت، بۆ بابەتی ٣١ی ئاب، حازرم لە کامە ھۆڵ یان تەلەفزیۆن ودەزگا، با ئەو دەستنیشانی بکات،گفتوگۆیەکی کراوە دەربارەی ھۆکارەکان و رووداوی ٣١ی ئاب بکەین، باشی تێدەگەیەنم ئابی پیرۆز "دفع الفاسد بالڕفسد" بوو، ئا لێرەشەوە، بە ئارگیومێنت و عەقڵ و مەنتق، کارێکی پێدەکەم، با بە دەواری شڕی نەکردبێ".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی راشیگەیاندووە" ئەو دەمە، بۆی رووندەکەمەوە ٣١ی ئاب کاردانەوەی چیە؟، بۆ رویدا؟، چی لەگەڵ خۆی ھێنا و ئەگەر نەکرابا، چی ڕوویدەدا؟!بە شاناز دەڵێم، کە بەرھەمی ٣١ئاب دەستی کێی بڕی و چی خوڵقاند و چ ھاوکێشەیەکی گەورەی ناوچەکە بوو".

ئاماژەشی بەوەکدرووە، لەگەڵ ئەوەشدا، نازانم شاناز چۆن ڕووی دێ، زوو زوو باسی جاشایەتی بکات، مەگەر ھێندە بێت کە لەزانستی دەرونناسی بۆمان دەردەکەوێ کە ھەر کەسێک لە چی زۆر ھەست بە شەرمەزاری بکات لەو بابەت و پرسە، زۆر قسان دەکات!شانازیش فرچکی لە زەمەنی جاش بوون وەرگرتوە، ئەو ڕۆژەی ئەوی لێ لەدایکبووە، زەمەنی "کۆڵوانە سورەکان" و سەرەتای جاشبوونی ئەندازیارانی جاشایەتی بووە".

لە کۆتایشدا نوسیەتی" بۆیە پێی دەڵێم ئەگەر شتێک لە جەمع و تەرح دەزانی ٣١ئاب +٣١ئاب کۆبکەوە، ھێشتا دوو یان چواری بۆ شەست و چوار و شەست و شەش کەمدەبێت، ھەرچەند ڕوداوی ٣١ی ئاب و جاشایەتی ٦٤و ٦٦ زۆر زۆر لەیەکتر جیان.ڕووی دەمم لە شاناز شەرمەزار و عادل بە موراد نەگەیشتووە و دەڵێم: شەرەفمەند دەبم لەو جەژنە، ئێوە پیرۆزبای ٣١ی ئاب لەمن بکەن، چونکە لای من پیرۆزە پیرۆز".


‌‌‌
9/2/2017 3:26:10 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ