هەواڵ

فراکسیۆنی گۆڕان رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە


بزاڤ پرێس: ژوری ھەواڵ

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رونکردنەوەیەک لەسەر وتەکانی عومەر عینایەت، پەرلەمنتاری فراکسیۆن ی گۆڕان بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت: وتەکانی عومەر عینایەت گوزارشت لە رای خۆی دەکات و لە ھەمان کاتیشدا قسەی ناڕاستن.

دەقی رونکردنەوەکە

لەم ماوانەی دواییدا لە دو چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی لە کەناڵەکانی (ئێن ئاڕ تی و کوردستان ٢٤)دا؛ کاک عومەر عینایەت پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان چەند قسەیەکی کردوە لەسەر ھەڵوێستی گۆڕان سەبارەت بە دۆخی سیاسی ھەرێم لەلایەک و قسەشی کردوە لە سەر ئەدای ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەکی ترەوە.

ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنین؛ کە ئەم قسانەی ناوبراو تەنھا گوزارشت لە رای خۆی دەکات و لە ھەمان کاتیشدا قسەی ناڕاستن.

لای ھەموان ئاشکرایە سیاسەتی بڕیار لێدروای بزوتنەوەی گۆڕان، لە بەر رۆشنایی بەرژەوەندی گشتی و سەروەری یاسادا داڕێژراوەو ھیچ بەرژەوەندییەکی حیزبی و شەخسی لە خۆ ناگرێت و فراکسیۆنەکانی گۆڕانیش ھەر ئەو سیاسەتە 
جێبەجێدەکەن.

بۆیە دوپاتی دەکەینەوە رای فەرمی فراکسیۆنەکەمان ئەو رایانەن کە لە بەیاننامەو بەلاغە فەرمیەکاندا بڵاویان دەکەینەوە.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان 
٢/٩/٢٠١٧


‌‌‌
9/2/2017 3:01:53 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ