هەواڵ

کفری...گەنجێک فیشەک دەنێت بەخۆیەوە


بزاڤ پرێس ، میلاد جلال

لە قەزای کفری شەوی ڕابردوو گەنجێک فیشەکێک دەنێت بە خۆیەوە و بریندار دەبێت.


ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:" درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەقەزای کفریەوە گەنجێک ھێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژارلەکەلار بەناوی (ح _ ق _ ڕ ) لەدایکبووی ١٩٩٨ کەبەفیشەی برینداربووبوو".

وتیشی:" بەوتەی کەسوکاری ناوبراو خۆی بەچەکی دەمانچە فیشەکی بەخۆیەوەناوە بەوھۆیەوەبرینداربووە ".

وتەبێژەکەی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد:"دوای چارەسەری خێرا بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراو پۆلیسی کفریش لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە".


‌‌‌
9/2/2017 2:53:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ