هەواڵ

بەنزینخانەی پێباز بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دادەخرێت


بزاڤ پرێس ، میلاد جلال


بەھۆی خراپی کوالێتی بەنزینی جۆری (محسن) ، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەنزینخانەی پێباز داخرا.


بەپێی ڕاگەیندراوێکی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ، کە وێنەیەکی دەست کازیوە کەوتوە ، تێیدا ھاتوە:"دوای پشکنینی لەلایەن بەڕێوەبەتایەتیمانەوە، بەھۆی خراپی کوالیتی بەنزینی جۆری (محسن)ەوە، بەنزینخانەی پێباز لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکەوە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دادەخرێت لە ڕۆژانی پێنج شەممە و ھەینی و شەممە".

ڕونیشیکردۆتەوە:"دەست بەسەر بەنزینەکەشیدا دەگیرێت".




‌‌‌
8/31/2017 2:02:51 PM
Print Friendly and PDF