هەواڵ

گەرمیان: ڕێگری لە بەرزبونەوەی نرخی بانزین دەکرێت



بزاڤ پرێس - میلاد جلال

نەوت و کانزاکانی گەرمیان و چاودێری بازرگانی ، نرخی بەنزین لە گەرمیان دیاری دەکەن و ، دەشڵێن ھەر بەنزینخانەیەک پابەند نەبێت پێوەی سزا دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیندراوێک کە وێنەیەکی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوە ، تێیدا ھاتووە:"ئەمڕۆ چوارشەممە ، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان ، لە گەڵ خاوەنی بانزینخانەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان .


لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەش کراوە:"لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا بەشێوەیەکی کاتی و تاوەکو دابەزینی زیاتری نرخەکان، بەنزین بەم شێوەیەی خوارەوە بفرۆشرێت و ھەرکەس پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

- یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ ٦٥٠ دینار زیاتر نەفرۆشرێت.

- یەک لیتر بەنزینی محسن ٧٠٠دینار زیاتر
 نەفرۆشرێت کە پێشتر ٧٥٠ دینار بوە.

- یەک لیتر بەنزینی سۆپەر ٧٢٥ دینار زیاتر نەفرۆشرێت.


‌‌‌
8/30/2017 8:05:22 PM
Print Friendly and PDF